بابەت نووسرا لە August 4, 2010
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پلان بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دادەنێت و گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەدەستهێنان و قۆناغەکانی کار و دانانی پلان کرا.
سەر لە بەیانی ئەمرۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز “انور جبلی شابۆ” وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، بەڕێز “ئاراس نوری” زانستخوازێکی کوردستانی کە کار بۆ دابینکردنی دۆمەینێکی تایبەت بە کوردستان دەکات، ئەو پڕۆژەیەی خستەڕوو و باسی لە قۆناغەکانی بەدەستهێنانی ئەو دۆمەینە کرد و رێوشوینی بەدەستهێنانی کرد. (more…)
بابەت نووسرا لە July 23, 2010
وێبگەی چاودێر تەواوی پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەی (دۆتکورد) دەردەبڕێت
لە ڕاگەیاندنێکدا وێبگەی چاودێر دەبێژێت: “چاودێر بەوپەڕی توانای خۆیەوە پشتگیری لەپرۆژەی (دۆتکورد) دەکاتو ماندوونەبوون لەتیمی کارەکەی دەکات..”
(more…)
بابەت نووسرا لە July 19, 2010
ئاراس نوری
دوا کۆنگرەی کراوەی ئایکان لە برۆکسل لە ڕۆژانی ٢٠ تاکوو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، ئەم کۆنگرەیە ٣٨ هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئایکان ICANN بوو لە دامەزراندنییەوە. دۆتکورد بۆ دووەم جارە لە پاش کۆنگرەی پاریسەوە، بەشداری لە کۆبوونەوەکاندا دەکات. ئەم جۆرە کۆنگرانە کەشی لەیەک گەیشتن و نزیکبوونەوە لە نێوان ڕێکخراوی ئایکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی بواری بەڕێوەبردن و تۆمارکردنی ناوە دۆمەینەکان خۆش دەکات، هاوکات هەلێکە بۆ دواندنی ڕووبەڕووی کارمەند و لێپرسراوانی ڕێکخراوی ئایکان ICANN. لەم ڕاپۆرتە کورتەدا، گرنگترین باسەکانی کۆنگرەکە دەخەمە ڕوو. (more…)
بابەت نووسرا لە July 10, 2010
ماڵپەڕی چراکان پشتیوانی خۆی وەکوو گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری بۆ پرۆژەی دۆتکورد ڕادەگەیەنێت. ئامانجی چراكان : وەك گۆڤارێكی ئەلكترۆنی كلتوری، هەوڵدەدات توانا كلتوریی و ڕۆشنبیریەكان له ڕێڕەوێكی تایبەتدا كۆبكاتەوه، كه ئەویش پێشكەشكردنی ڕۆسنبیرەكی باڵایه كه بۆ خوێنەر بەسود بێتو نزیكی بخاتەوه له بیركردنەوە و تێڕامان . (more…)